BAROMETER SORANI

راپرسی دایك و باوك 2018

بۆ دایك و باوك سەبارەت بە منداڵەكانت لە پەروەردەی بنەڕەت (فێرگەی گشتگیر)

 

0. INTRODUCTION

 

ھاوكاری نێوان دایك و باوك و فێرگە بۆ خۆشگوزەرانی و فێربوونی سەركەوتوانەی فێرخوازان لە فێرگەدا گرینگییەكی تایبەتی ھەیە. ئەنجوومەنەكانی دایك و باوكی فینلەندا و سوید (Suomen Vanhempainliitto وFörbundet för Hem och Skola) راپرسییەك لە نێوان ئەو دایك و باوكانەی كە منداڵەكانیان لە پەروەردەی بنەڕەتی لە فینلەندا دەخوێنن بەڕێوەی دەبەن. ئەم راپرسییە زانیاری سەبارەت بە تێگەیشتن و ئەزموونەكانی دایك و باوك لە پەروەردەی منداڵەكەیان و ھاوكاری نێوان ماڵ و فێرگە كۆدەكاتەوە. دایك و باوك چۆن بیر دەكەنەوە لەم بابەتە؟

راپرسی دایك و باوك كە بە ھاوكاری زانكۆی Åbo Academy جێبەجێ دەكرێت زانیارییە گرینگەكانی سەبارەت بە ئەزموونی دایك و باوك لە ئامادەبوونی منداڵەكەی لە فێرگە و ھاوكاری كردنیان لەگەڵ فێرگە دەخاتە بەردەستی كەسانی دیاریكەری رێباز، فەرمانبەری فێرگە، دایك و باوك و رێكخراوەكانی خاوەن دەسەڵاتی ئەنجوومەنی دایك و باوك . ھەروەھا ئەم راپرسییە یارمەتی Suomen Vanhempainliitto و Förbundet Hem och skola دەدات تاكوو بەرنامە دابڕێژن بۆ چالاكییەكانی خۆیان و كۆیبكەنەوە. بۆ فێرگەیش گرینگە بزانێت كە دایك و باوكی كۆچبەر لە بارودۆخی پەروەردەیی منداڵەكەی خۆی لە فێرگە و ھاوكاریكردنی لەگەڵ فێرگە چ تێگەیشتنێك و ئەزموونێكی ھەیە. ئەم راپرسییە وەرگێڕدراوەتە زۆربەی زمانە بیانییەكانی بەكارھێنراو لە فینلەندا.

بۆچوونی تۆ بەنرخە! تكایە بەپێی خاڵی بۆچوونی خۆت وەڵامی پرسنامەكە بدەوە. ئەگەر تۆ زیاتر لە منداڵێكت ھەیە لە پەروەردەی بنەڕەتی لە فینلەندا، تكایە پرسنامەكە لە پەیوەندی لەگەڵ یەكێك لەوان پڕبكەوە. ئەگەر دەتەوێ بۆ زیاتر لە منداڵێك وەڵام بدەیتەوە، تكایە بۆ ھەر یەكێك لە منداڵەكان فۆرمێكی جیاواز بەكاربێنە. وەڵامدانەوەی ئەم پرسنامە بەشێوەی نەناسراو دەبێت و ھیچ وەڵامدەرێك شیاوی ناسین نیە.

ماوەی راپرسی تاكوو رێكەوتی 31ی ئەیاری 2018یە. وەڵامدانەوەی پرسنامەكە 15 خولەك دەخایەنێت. وەڵامدانەوەی پرسنامەكە بە دیاریكردنی باشترین خاڵ كە دەكرێ جێگرەوەی بۆچوونی تۆ بێت، جێبەجێی بكە.

لە كۆتاییدا، لە بیرت بێت كە وەڵامەكەت بە كلیك كردنی دوگمەی "پێشكەش كردن" بنێرە.

ئەگەر پێت خۆشە دەتوانی بە پڕكردنەوەی تایبەتمەندییەكانی پەیوەندی خۆت كە وەڵامەكانت بۆی ناردووە، لە تیروپشكی سێ كۆپن بە بڕی 100 یۆرۆ بەشداری بكەیت. ناوی تۆ پەیویست ناكرێت بە پرسنامەكەوە.

بۆچوونی تۆ زۆر گرینگە بۆ ئێمە! زۆر سپاست دەكەین كە لەم راپرسییەدا بەشداریت كرد!

Ulla Siimes

بەڕێوەبەری بەڕێوەبردن

Suomen Vanhempainliitto

gsm 040 553 0981

 

Micaela Romantschuk

بەڕێوەبەری بەڕێوەبردن

Förbundet Hem och Skola

gsm 050 336 2016

 
Page 1 / 7